چوارقوڕنە بە فەرمی بریاری کشانەوەی نەداوە لە خولی نایابی کوردستان

یاریگا –
چوارقوڕنە لە پەڕەی تایبەتی خۆیان رایانگەیاندووە کە لە خولی نایابی کوردستان دەکشێنەوە، بەڵام تا ئێستا بریارەکە فەرمی نیە.
بە هۆی قەیرانی دارایی و وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان، چوارقوڕنە لە پەڕەی تایبەتی خۆیان بڵاویان کردۆتەوە کە لە خولی نایابی کوردستان دەکشێنەوە، دواتر شاخەوان عومەر ئەندامی دەستەی کارگێڕی چوارقوڕنە رایگەیاند وێڕای قەرزاری مووچەی دوو مانگی یاریزانەکان، ئێستاش هەرکەس و لایەنێک بیەوێت هاوکاری چوارقوڕنە بکات ئەوا لە خولەکە بەردەوام دەبین، بە پێچەوانەوە ناتوانین ئەم وەرزە تەواو بکەین و بریاری کشانەوەمان باشترین بژاردە دەبێت، ماوەی پێنج رۆژیشە یاریزانەکان مەشقیان نەکردووە، سوپاسی یاریزانەکانیش دەکەین کە هاوکار بوونە لەگەڵ ئێمە، بەڵام ئەوان مافی خۆیتیان و ناکرێ لەوە زیاتڕ شایستە داراییەکانیان دوابکەوێت.
لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان چوارقوڕنە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و چەند جارێکیش یاریزانەکان بایکۆتیان راگەیاندووە، چوارقوڕنە 26 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی نۆیەمی خولەکە دێت.