
یاریگا –
لویس فیلیپێ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانە گەورەکانی وەک ئاتلێتیکۆ مەدرید و چێڵسی، لە بواری راهێنەرایەتیدا تواناکانی ناوازەکانی خۆی پیشاندەدات.
فیلیپێ زۆرترین ماوەی یاریکردنی لە ئەورووپا لەگەڵ ئاتلێتیکۆ بوو لە دوو قۆناخی جیاوازدا (2010-2014 و 2015-2019) پێش ئەوەی بە یەکەکاجریی بگەڕێتەوە بۆ فلامینگۆی وڵاتەکەی کە ئەوە کۆتا وێستگەی بوو وەک یاریزان کاتێک تا 2023 بەردەوامبوو.
یەکەم ئەزموونی لە بواری راهێنەرایەتیکردندا دەگەڕێتەوە بۆ یانەری ساڵی 2024 کاتێ تیمی خوار 17 ساڵانی فلامینگۆ وەرگرت. پاشان لە هاوینی هەمان ساڵ پۆستی خوار 20 ساڵانی یانەکەی وەرگرت و توانی 2-1 لە ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بباتەوە لە میانی جامی نێودەوڵتی خوار ئەو تەمەنە و ببنە پاڵەوان. هەر راستەوخۆ دوای ئەوە و لە کۆتایی مانگی سێپتەمبەر بەشێوەی کاتیی و تا کۆتایی وەرزەکە پۆستی یەکەمی فلامینگۆی وەرگرت لە جێگەی تیتێی لەسەرکارلادراو. دوای رۆژێکیش پۆستەکەی بۆ کرا بە هەمیشەیی.
ناوبراو تا ئێستا بەو ماوە کەمەی لە پۆستی راهێنەرایەتی تیمی یەکەمی فلامینگۆ، توانیویەتی سێ نازناو بباتەوە. کە دوایین نازناویان یەکشەممەی رابردوو بوو کاتێک یانەکەی کرد بە پاڵەوانی جامی ریۆ دی ژانیرۆ.
ئەوە و هەروەها پێشتریش جامی بەڕازیل لە 2024 و جامی سوپەری ئەو وڵاتەی لە 2025 بردەوە. بەوەش دوای تەنها 5 لە ئەرکەکەی، توانیویەتی فلامینگۆ بە سێ نازناوی جیاواز شادبکاتەوە.
Time to update Filipe Luís’ stats as our coach:
4 Trophies 🏆
1 Loss 😅 pic.twitter.com/Y5r9sRL7vH— Flamengo (@Flamengo_en) March 16, 2025