
یاریگا –
یانەی لیڤەرپوول خۆی بۆ بازاڕێکی گەرموگوڕ ئامادەدەکات و بەجارێک خەزێنەکەی هەڵدەپچڕێنێت.
دۆخی سێ ئەستێرەی دیاری ئێستای لیڤەرپوول کە هەریەکە لە محەمەد سەڵاح، ڤێرجل ڤان دایک و ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدن، بۆ مانەوە لە یانەکە هێشتا بەنادیاریی ماوەتەوە و ئەگەر هەیە هاوین بڕۆن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێس، یانە ئینگلیزیەکە بڕە پارەیەکی خەیاڵی بۆ مێرکاتۆی هاوین دابینکردووە.
سەرچاوەکە باس لەوەدەکات کارگێڕی رێدز بڕی 250 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی یاریزانان تەرخانکردووە. بۆ ئەو مەبەستەش سێ سەرەکییترین ئامانجەکانی خۆی دەستنیشانکردووە.
وەک فیچاخێس زانیویەتی، هەریەکە لە خولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینی لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ظاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی لە لایپزیگ و ئالێساندەر باستۆنی لە یانەی ئینیتەر میلان لەنێو لیستی کڕینەکانی لیڤەرپوولدان.
یانەکە لەم وەرزە بە راهێنەرایەتی ئارنە سڵۆت تەنها پرێمەرلیگیان بەدەستەوە ماوە لەپێناویدا بۆی بجەنگن. هەربۆیە بە پڕچەککردنی ریزەکانی نایانەوێ سیناریۆکانی یەکەم وەرزی دووبارە ببنەوە.