ئەستێرە مسڕییەکە باس لە کێشەکانی مانچێستەر سیتی دەکات

یاریگا –
عومەر مەرمووشی ئەستێرەی میسڕی مانچێستەر سیتی پێی وایە هاوڕێکانی بەدەست نەبوونی متمانەوە دەناڵێنن.
لەدوای وەرزی 2019-2020 بۆ یەکەمجار مانچێستەر سیتی ناتوانێت نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت، جگە لەوەش لەم وەرزەدا چووەتە ناو قەیرانێکی گەورەوە کە رەنگە وەرزی داهاتوو تەنانەت نەتوانێت بەشداری چامپیۆنزلیگ بکات.
مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەی زستانەدا چەندین گرێبەستی نوێی واژۆ کرد بۆ ئەوەی لەو قەیرانەی تێی کەتووە رزگاری ببێت، یەکێک لەو یاریزانانەش عومەر مەرمووش بوو کە لە یارییەکەی بەرامبەر برایتۆن گۆڵی کرد, ئێستا داوای لە هاوڕێکانی کردووە ‘کوالیتی خۆیان زیاتر’ پیشان بدەن.
ئەستێرە میسرییەکە سەبارەت بە کێشەکانی مانچێستەر سیتی بە رۆژنامەنووسانی گوت:
رێگەیەکی درێژمان لەبەردەمدایە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا بتوانین پشکێکی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنین، تەنیا پێویستە زیاتر ئاستی خۆمان نیشان بدەین و متمانەی زیاتر لە نێوان یاریزانەکان هەبێت. تۆپ زیاتر لای خۆمان بهێڵینەوە هەروەک چۆن مان سیتی هەمیشە وایکردووە، پێوایە ئەو کارانە جێبەجێ بکەین ئەنجامەکان بە دڵی ئێمە دەبێت.
سیتی دوای ئەوەی هیوای بردنەوەی پرێمەرلیگی نە،ما و لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە، هێشتا جامی یەکێتی ئینگلتەرای ماوە کە لەم وەرزەدا شەڕی بۆ بکات، شانبەشانی شەڕەکەی بۆ بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی پرێمەرلیگ. یانەکەی گواردیۆلا لە 30ی ئازار لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر بۆرنمۆس یاری دەکات.