
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی فەڕەنسا تەواوی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە خراپی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئانتوان گریزمان دەکەن.
گریزمان لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2024، دوای بەشداریکردنی لە 137 یاریی و تۆمارکردنی 44 گۆڵ وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێنا. دوای بڕیارەکەی گریزمان، دەنگۆی زۆر بڵاوبوونەوەی و ئێمباپێ بە هۆکاری سەرەکی بڕیارەکە تۆمەتبارکرا.
ئێمباپێ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لۆ پاریزیان رەتیکردەوە هیچ پەیوەندی بە بڕیارەکەی گریزمان هەبێت
جار جارە قسە لەگەڵ ئانتوان دەکەم. کوڕی ئەوم زۆر خۆشدەوێت و زۆر شەیدای تۆپی پێیە. کە دەیبینم خۆم بە منداڵی بیردەکەوێتەوە. راستە ئێمە لە شارێک دەژین بەڵام یاریی بۆ دوو تیمی رکابەر دەکەین، بۆیە شتەکە هەندێک ئاڵۆزە.
بەڵام دووپاتیدەکەمەوە، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ ئانتوان هەیە و چەند جارێک بانگهێشتی ماڵەوەی کردووم، بەڵام بوار نەبووە سەردانی بکەم.
ئێمباپێ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا مەشقەکانی دەستپێکردووە و لە رۆژانی 20 و 23ی ئەم مانگە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی رووبەڕووی هەڵبژاردەی کڕواتیا دەبێتەوە.