بەشێک لە ئامارەکانی خولی پلە یەکی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی خولەکە

یاریگا –
هەندێک لە ئامار و داتای خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025 کە هەر دوویانەی قەڵادزێ و هەڵۆ سەرکەوتن بۆ ریزی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.
قەڵادزێ پاڵەوانی خولی پلە یەکی کوردستان زۆرترین گۆڵی لە خولەکە تۆمار کردووە کە 27 گۆڵ بوو، سێمیل و تەناهی کەمترین گۆڵیان لە خولەکە تۆمارکردووە کە 12 گۆڵە، قەڵادزێ و هەڵۆ بە 10 سەرکەوتن زۆرترین سەرکەوتنیان لە خولەکە هەبووە، بە 11 شکست رواندز زۆرترین شکستی هەبوو، سۆران زۆرترین یەکسان بوونی لە خولەکە هەبوو کە هەشت یەکسان بوون بوو.
رواندز زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە 35 گۆڵە، هەڵۆ و زانکۆی جیهان بە یەک یەکسان بوون کەمترین یەکسان بوونیان هەبوو لە خولەکە، قەڵادزێ و سۆران کەمترین شکستیان هەبوو کە تەنها یەک شکست بوو وە ئەم دوو یانەیە بە هەشت گۆڵ کەمترین گۆڵیشیان لێکراوە، رواندز کە دابەزی بۆ خولی پلە دووی کوردستان تاکە یانەیە هیچ سەرکەوتنێکی نەبوو لە خولەکە و تەنیا سێ یەکسان بوونی هەبوو.
تامۆ تینۆ هێرشبەری کۆیە بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵ گۆڵکاری خولی پلە یەکی کوردستان بوو، دوای ئەویش مزگین عیسا لە تەناهی و سابرعەبدولکەریم لە دهۆک و ئەحمەد عومەر لە شۆرجە و حوسێن ئیبراهیم لە قەڵادزێ دێن کە هەریەکەیان حەفت گۆڵی هەبوو، کارزان هاشم لە خاک بە حەفت ئەسیست زۆرترین ئەسیستی هەبوو لە خولەکە، دوای ئەویش سەلام عەبدوڵا لە قەڵادزێ و بێوارفەریق لە دهۆک دێن کە هەریەکەیان شەش ئەسیستیان هەبووە.