
یاریگا –
لە دوایین گەڕی خولی پلە یەکی کوردستان قەڵادزێ سەرکەوت، لە کەرکوکەوە گەورەترین مێژوویان تۆمار کرد و خەونی چەند ساڵەی هاندەرانی بەدیهێنا.
لە گەڕی 15ـە و کۆتایی خولی پلە یەکی کوردستان، قەڵادزێ لە کەرکوک 4 _ 0 لە شۆرجەی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە ریزی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026، قەڵادزێ بە 33 خاڵ و بە پاڵەوانی خولەکە گەیشتە ریزی نایاب و خەونە گەورەکەی چەند ساڵەی هاندەرانی بەدیهێنا، بە سەرکەوتنی قەڵادزێ دەڤەری راپەرین سێ نوێنەری دەبێت لە ریزی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو لە ئەگەری مانەوەی رانیە و چوارقوڕنە لە ریزی نایاب بۆ ئەم وەرزە.
هاوشانی قەڵادزێ، هەڵۆ بە ریزبەندی دووەم و بە 31 خاڵ گەیشتە ریزی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026، هەڵۆ لە دوایین یاریی خۆیدا بە ئەنجامی 1 _ 0 لە زانکۆی جیهانی بردەوە کە لە هەمان کاتدا زانکۆی جیهانیش هیوای سەرکەوتنی بۆ ریزی نایاب هەبوو، دوای سێ وەرز دابڕان هەڵۆ جارێکی تر گەیشتەوە ریزی نایابی کوردستان.
دوای کشانەوەی سلێمانی لەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستان، رواندز وەک یانەی دووەم دابەزی بۆ خولی پلە دووی کوردستان کە بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 15ـەم و کوتایی خولی پلە یەکی کوردستان دێت.
ریزبەندی کۆتایی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025