ئیتاڵیا

فابریگاس لە دێلی ئالی تووڕەیە

Yariga App

سیسک فابریگاس راهێنەری یانەی کۆمۆ توڕەیی خۆی ناشارێتەوە لە دێلی ئالی پاش ئەوەی کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە لە یەکەم یاریدا دوای گەڕانەوەی.

ئالی نزیکەی دوو ساڵە دوورە لە یاریگاکان. دوای تەنها 10 خولەک لە گەڕانەوەی بە کارتی سوور دەرکرا بەهۆی فاوڵێکی توند لە روبن لوفتوس چیکی هاونیشتیمانی لە یاری نێوان کۆمۆ و ئەیسی میلان.

میلان یارییەکەی 2-1 بردەوە و فابریگاس دوای یارییەکە بۆ دازن وتی

هەڵەیەکی گەورە بوو، هەڵەیەک کە نابێت لە یاریزانێکی بە ئەزموونی وەک ئەو ببینرێت. کارتێکی سووری روون بوو و هیچ گازندەیەکم نیە لەو رووەوە. ئالی تیمەکەی نائومێد کرد لە کاتێکی گرنگی یارییەکەدا

 

میلان دوای سێ شکست، دووهەم بردنەوەی دوای یەکی لە خولی ئیتاڵی تۆمارکرد و بە 47 خاڵ لە پلەی حەوتەمە، کۆمۆش بە 29 خاڵ لە پلەی 13هەمدایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button