کوردستان

لە یارییەکی پڕ گۆڵدا پێشمەرگەی هەولێر سەرکەوت و دەربەندیخان لە دەرەوەی یاریگای خۆی براوەبوو

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی هەولێر یاریی لووتکەی لە شێروانە بردەوە و جیاوازی نێوانیان بۆ یەک خاڵ کەمبوویەوە.

لە گەڕی 22ـی خولی نایابی کوردستان، لە یاریی لووتکەی ئەم گەڕەدا و لە پیرمام پێشمەرگەی هەولێر 5 _ 4 لە شێروانەی خاوەن ریزبەندی یەکەمی بردەوە، بەم سەرکەوتنە پێشمەرگەی هەولێر جیاوازی نێوانی خۆی لەگەڵ شێروانە بۆ یەک خاڵ کەمکردەوە، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەش عادل عەلی راهێنەری شێروانە لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی سووری پێدرا، شێروانە 43 خاڵی هەیە له ریزبەندی یەکەم و پێشمەرگەی هەولێریش بە 42 خاڵ گەڕایەوە ریزبەندی دووەمی خولەکە

دەربەندیخان لە نێو یاریگای فرانسۆهەریری و بەبێ فەرحان شکوری گۆڵکاری خولەکە و تیپەکەی توانی 3 _ 1 لە هەولێر بباتەوە، ئەم سەرکەوتنەی دەربەندیخان دوای حەفت یاریی دێت کە سێ خاڵی وەرنەگرتبوو جگە لە هەژمار کردنی بەبراوە بەرامبەر سەیدسادق لە گەڕی رابردوو، دەربەندیخان بە 29 خاڵ هاتە ریزبەندی چوارەم و هەولێریش بە 24 خاڵ کەوتە ریزبەندی 10ـەیەمی خولی نایابی کوردستان.

چوارقوڕنە دوای سەرکەوتنی لە دێڕبی راپەرین لە هەفتەی رابردوو، ئەمڕۆ لە یاریگای خۆی بەرامبەر شەقڵاوەی خاوەن ریزبەندی کۆتایی خولەکە 2 _ 2 یەکسان بوو، هەر دوو یانە لە ناوچەی دابەزینن بۆ خولی پلە یەکی وەرزی داهاتوو شەقڵاوە بە 18 خاڵ لە ریزبەندی 15ـەو کۆتاییە، چوارقوڕنەش بە 23 خاڵ لە ریزبەندی 13ـەی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button