کوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ یاریزانانی برایەتی ئامادە نین ئەمڕۆ بەرامبەر زاخۆ یاریی بکەن

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی دواکەوتنی مووچەیان یاریزانانی برایەتی ئامادە نین یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر زاخۆ لە خولی نایابی کوردستان بکەن.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یاریزانانی یانەی برایەتی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هەڵوێستیان وەرگرتووە، ئەگەر پێش یارییەکەی ئەمڕۆیان مووچە وەرنەگرن ئەوا بەرامبەر زاخۆ یاریی ناکەن، کە وابڕیارە دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ برایەتی لە گەڕێ بیست و دووەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریگای خۆی میوانداریی زاخۆ بکات.

هەفتەی رابردوو یاریزانانی برایەتی بایکۆتی راهێنانەکانی یانەکەیان کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێدرا گەڕانەوە راهێنانەکانی یانەکەیان، بەڵام بڕیاریان داوە ئەگەر مووچەکانیان پێنەدرێت ئەمڕۆ بەرامبەر زاخۆ یاریی ناکەن.

برایەتی بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان دێت، کە لە 20 یاری حەفت بردنەوە و 5 یەکسان و 8 دۆڕانی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button