کوردستان
فەرحان شکور ماڵئاوایی لە دەربەندیخان کرد

یاریگا –
فەرحان شکور هێرشبەری دەربەندیخان بە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ماڵئاوایی لە دەربەندیخان کرد.
دوای ئەوەی لەلایەن دەستەی کارگێڕی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دوورخرایەوە، بریاربوو فەرحان شکور هێرشبەری تیپەکە کێشەکانی چارەسەر بکرێت و بگەڕێتەوە یانەکە، کەمێک پێش ئێستا هێرشبەرەکەی دەربەندیخان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک رایگەیاند کە هیچ پەیوەندیەکی بە یانەی دەربەندیخان نەماوە و ناتوانێ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت، فەرحان دەڵێت بەهۆی جیاوازی بیروڕام لەگەڵ بەڕێوەبەرانی تیپەکە ناتوانم بەردەوام بم و لێرەوە گەشتەکەم کۆتایی هات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
فەرحان شکور لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکرد و تا ئێستاش گۆڵکاری خولەکەیە بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ و دوو ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە.