ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارتێتا بەهەر نرخێک بێت ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای دەوێت

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی گەورە بۆ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا ئامادە دەکات.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکە، ئارسیناڵ ئۆفەرێکی گەورەی بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ژووڵ کۆندێ ئامادەکردووە.

هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا سەرسامی تواناکانی بەرگریکارە فەڕەنسییەکەیە و بە یاریزانێکی گرنگی یانەکەی هەژمار دەکات، بۆیە بارسا بیر لە دەستبەرداربوون لە کوندێ ناکاتەوە.

بەڵام ئارسیناڵ دەیەوێت سوود لە قەیرانی دارایی بارسێلۆنا وەربگرێت و بە ئۆفەرێکی زەبەلاح بیرۆکەی یانە کتالونییەکە بگۆڕێت و کوندێ لەژێر چنگیان دەربهێنێت.

ژووڵ کوندێ

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە ژووڵ کۆندێ خەون بە یاریکردن لە پرێمەرلیگ دەبینێت، لەلای کەسە نزیکەکانی باسی ئەوەی کردووە، کە دەیەوێت رۆژێک لە رۆژان لە پرێمەرلیگ یاریی بکات.

خواستی کوندێ بۆ یاریکردن لە پرێمەرلیگ ئەرکی ئارسیناڵ ئاسانتر دەکات. بەڵام چێڵسی و مانچێستەر یونایتدیش ئامادەن ئۆفەری خۆیان بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

بەڵام چانسی ئارسیناڵ زیاترە، بەگوێرەی ئەوەی گەنەرز لەڕووی ئاستەوە بۆ کوندێ سەرنجڕاکێشترە، جیا لەوەش بارسێلۆنا پلانی گواستنەوەی گابڕێل مارتینێلی بەڕازیلی داڕشتووە، دەکرێت کوندێ تێکهەڵکێشی ئەستێرەکەی ئارسیناڵ بکرێت.

بارسێلۆنا خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ ئامادەدەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button