ئه‌ڵمانیاکوردستانگرنگترین

ڤیدیۆ؛ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا گۆرانییەکی کوردی بۆ بڵاوکردنەوەی درێسە نوێیەکەی بەکارهێناوە

راپەڕە کوردەکە لە گۆرانییەکە بە 'بژی کوردستان' دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی گۆرانییەکی کوردی بۆ بڵاوکردنەوەی درێسی نوێی یانەکەی بەکارهێناوە، گۆرانییەکە هی راپەرێکی کوردی زازاکییە، لە دەستپێکی گۆرانییەکە گۆرانیبێژەکە دەڵێت ‘بژی کوردستان’.

یانەی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تیک تۆک گۆرانییەکی ئایکوت ئانهان راپەری بەنێوبانگی کوردی بەکارهێناوە کە بە هافتبێفێ ناسراوە، راپەرە کوردەکە لە گۆرانی ‘بزانە بابۆ کێیە’ دەڵێت بژی کوردستان، کە گۆرانییەکە بە زمانی کوردی و ئەڵمانی بڵاوبووەتەوە.

ئایکوت ئانهان راپەرێکی ئەڵمانی بە رەسەن کوردە ساڵی 1985 لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و باوکی خەڵکی باکووری کوردستانە، گۆرانی “Chabos wissen wer der Babo ist” لە ساڵی 2013 لە ئەڵبومی Kanackiş بڵاوکردووەتەوە، کە ڤیدیۆ کلیپی ئەو گۆرانییە لە یوتیوب زیاتر لە نۆ ملیۆن بینەری هەبووە. پێشتر هافتبێفێ دوێتێکی لەگەڵ خەتەر کردووە و یەکێکە لە بەناوبانگترین راپەرەکانی ئەڵمانیا.

@bvbFit Check mit den Cousins 🕶️

بۆڕووسیا دۆرتموند وێنەی چەند یاریزانێکی بە درێسە نوێێەکەی لەگەڵ گۆرانییە کوردییەکە بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش هاندەرە کوردەکانی یانە ئەڵمانییەکەی دڵخۆش کردووە و لە کۆمێنت سوپاسی بەکارهێنانی ئەو گۆرانییەیان کردووە.

درێسە نوێێەکەی زەردەواڵەکان ئێستا لە فرۆشگای ئەلیکترۆنی یانەکە بەردەستە، کە نرخی درێسێکی ئۆرجیناڵ دەگاتە 105 دۆلار.

بابەتی زیاتر

Back to top button