ئینگڵته‌را

یونای ئێمری: چوار کێشە منی بە دەرکردن دا لەگەڵ ئارسیناڵ

یاریگا- یونای ئێمری ڕاهێنەری پێشووتری ئارسیناڵ ڕاشکاوانە باس کێشەکانی دەکات کە لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەرۆکیان گرتبوو، هاوکات پەنجەش دەخاتە سەر هۆکاری لەسەر کار لابردنی.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئێمری بەم شێوەیە دەدوێت: “پێموایە ساڵی یەکەممان باش بووین.  بە باشی پاڵەوانێتی یۆرۆپالیگ و پریمەرلیگمان بە ڕێ کرد. ساڵی دووەم بە باشی یاریمان نەدەکرد، بە باشی بەرگریمان نەدەکرد، کێبڕکێکار نەبووین. هەندێک کێشە بوونیان هەبوو، لەوانە بوونی چوار کاپتن، کێشەکەی مەسعوود ئۆزیل-کۆلاسیناچی دەرەوەی یاریگا، واژۆکردنی نیکۆلاس پیپی کە کاتی دەویست تا ئەو ئاستەی لە فەرەنسا هەیبوو پیشانی بدات. بە دڵنیاییەوە بە باشیش یاریمان نەدەکرد، بۆیە ئەنجامەکانمانیش خراپ بوون. هیچ بەرەوپێشچوونێک نەبوو، بۆیە هاندەرانیش هەموو تەرکیزیان خستە سەر من و بە دەرکردنیان دام.”

دوای 18 مانگ کارکردن کە وەک جێگرەوەی ئارسین ڤینگەر پۆستەکەی پێ درا، دواجار تۆپچیەکانی لەندەن ڕاهێنەرە ئیسپانیەکەیان بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە دوورخستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button