
یاریگا –
کۆبی مەینوو بەردەوامە لە بیانووگرتن لە مانچێستەر یونایتد بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
ماوەیەکی زۆرە مەینوو چاوی لەوەیە هاوشێوەی ناوە دیارەکانی یانەکەی مووچەیەکی بەرزی هەبێت، ئەوەشی بەستووەتەوە بە مانەوە لە ئۆڵدترافۆرد.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە مەیڵ سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە 19 ساڵانەکە داوایکردووە مووچەکەی بەرزبکرێتەوە بۆ 180 هەزاز پاوەندی هەفتانە.
جاری یەکەم نییە ئەو یاریزانە داوای بەرزکردنەوەی مووچە دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە 2027 بەسەردەچێت. دوو مانگ پێش ئێستایش رۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئاشکرایکرد کۆبی داوای هەفتانەی 200 هەزار پاوەند دەکات.
لە درێژەی زانیارییە نوێیەکەدا ئەوە هاتووە کە ئامانجێکی ئەو یاریزانە بۆ زیاترکردنی مووچەکەی بۆ ئەوەیە کاردانەوەی لەسەر ئاستی بکات تا پێگەی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا مسۆگەربکات.
🚨 Kobbie Mainoo wants a pay-rise to £180,000-a-week plus bonuses to renew his contract at Manchester United.
He believes the salary aligns him with his teammates and reflect his status as an England regular.
(Source: @MailSport) pic.twitter.com/Ro1I9CWP9Z
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 4, 2025
خاوەنی بەرزترین مووچەی هەفتانە لە مانچێستەر یونایتد کاسیمیرۆیە بە 350 هەزار پاوەند. لەدوای ئەویش برونۆ فێرناندێش بە 50 هەزار کەمتر و، ئانتۆنی بەڕازیلیش کە ئێستا بە خواستن لە ریال بێتیسە، هەفتانە 200 هەزار پاوەند بوو.