ئیسپانیاگرنگترین

مارسیلۆ دوای وازهێنانی لە یاریکردن ئێستا چی دەکات؟

دەڵێت: من ئێستا 36 ساڵم هێشتا ژیانێکی دوور و درێژم لەپێشە

Yariga App

یاریگا –

مارسیلۆ پیشەی ئێستای خۆی ئاشکرا دەکات و لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵێکی ئیسپانی دەڵێت :’هەوڵ دەدەم یاریزانان لە مایەپووچبوون رزگار بکەم’.

مارسیلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە دیمانەیەکی لە بەرنامەی لاریڤوێلتای بەناوبانگی ئیسپانی لە کەناڵی RTVEـی ئیسپانی، لەبارەی پیشەی ئێستای لەدوای وازهێنانی لە یاریکردن، دەڵێت :’کۆمپانیایەکم هەیە، کاروانی وەرزشی بەشێک لە یاریزانان بەڕێوە دەبات، ئەو یاریزانانەی تەمەنیان 16 ساڵ بەرەو سەرەوەیە، فێریان دەکەین چۆن لە کاروانی وەرزشی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن’.

هەروەها دەڵێت :’ئێمە دوور لە تۆپی پێ فێریان دەکەین چۆن کاروانی وەرزشی ئەوان تەنیا یاریکردن نییە، سەیربکە من ئێستا تەمەنم 36 ساڵانە وازم لە یاریکردن هێناوە، هێشتا ژیانێکی زۆرم ماوە، بۆیە دەبێت بزانین دوای وازهێنانمان لە یاریکردن چیمان بەسەر دێت، ئەگەر تۆ لەوەی بەدەستی دەهێنیت زیاتر خەرج بکەی ئەوا تووشی کێشە دەبی، بەڵام زۆربەی یاریزانەکانمان وان’.

هەروەها دەشڵێت :’زۆربەی یاریزانەکان تەنیا بیر لە ئێستایان دەکەنەوە و بەهیچ شێوەیەک بیر لە داهاتوو ناکەنەوە، زۆربەی یاریزانانی تۆپی پێ فێرنەبوون گوێیان لە وشەی نەخێر بێت، هەمیشە دەستبڵاون و هەوڵ دەدەن هەرچی هەیانە بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزانەکانیان و خۆشەویستەکانیان و هاوڕێیەکانیان بەسەری ببەن’.

مانگی رابردوو بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لە تەمەنی 36 ساڵیدا بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا، کە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لە 721 یاری 117 ئەسیست و 58 گۆڵی کرد و 28 نازناوی بەدەستهێنا.

Back to top button