کوردستان

پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێن پێکهاتەی مانگی رابردوویان داگیرکردووە

پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی رابردوو دیاریکرا

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان دیاریکرا و پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێن زۆرترین یاریزانی تێدایە.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لە رێگای لیژنەیەکی تایبەتەوە پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی شوباتی دیاریکرد، لە پێکهاتەکەدا سێ یاریزانی پێشمەرگەی هەولێر بە سەرەکی دەبێنرێن، هەر یەک لە ئەحمەد رێبواری گۆڵپارێز و ناسر عومەر و محەمەد سەردار بەرگریکارانی پێشمەرگە لە پێکهاتەی سەرەکین بە هۆی ئەوەی لەم مانگەدا تەنها یەک گۆلیان لێکراوە.

هەندرێن لە مانگی رابردوو سێ سەرکەوتن و یەکسان بوونێکی هەبوو، بۆیە هەر یەک لە هێمن نازمی ناوەرستکار و سلێمان دەروێشی هێرشبەر لە پێکهاتەکەدان و گەیلان سادقی گۆڵپارێزیش لە یەدەگ دەبینرێت، یەکەمین جارە لەم وەرزە فەرحان شکور یاریزانی دەربەندیخان و گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان ناوی لە پێکهاتەکە دا نابینرێت، فەرحان لە مانگی رابردوو تەنها یەک گۆڵی تۆمار کردووە.

جارێکی تر بیلال ساڵح ئەستێرەی شێروانە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات لە پێکهاتەی باشترینەکاندایە، گەیلان بورهان هێرشبەری چوارقوڕنە دوای تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە مانگی شوبات له پێکهاتەکە دەبینرێت.

پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button