کوردستان

باشترینەکانی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکران

دوو راهێنەر بە باشترینی مانگی رابردوو دیاریکران

Yariga App

یاریگا –

دوو راهێنەر خەڵاتی باشترینەکانی مانگی رابردوویان بەدەست هێناوە و یاریزانێکی پیشەگەریش بە باشترین یاریزان دەستنیشانکراوە.

هەر یەک تەها قادر راهێنەری پێشمەرگەی هەولێر و دڵشاد مەعروف راهێنەری هەندرێن بە باشترین راهێنەری مانگی شوبات لە خولی نایابی کوردستان دیاریکران، هەر دوو راهێنەر لە مانگی رابردوو لە کۆی چوار یاریی سێ سەرکەوتن و یەکسان بوونێکیان هەبوو 10 خاڵیشیان بەدەست هێنابوو، پێشمەرگەی هەولێر لە ریزبەندی دووەمە و هەندرێنیش لە ریزبەندی هەشتەمی خولەکە دێت.

سلێمان دەروێش یاریزانی هێرشبەری سووری هەندرێن، لەگەڵ یەکەم مانگی یارییکردنی لە خولی نایابی کوردستان، بە باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دەستنیشانکرا، سلێمان لە مانگی شوبات توانی پێنج گۆڵ بۆ تیپەکەی تۆمار بکات و چوار خانەش لە ریزبەندی بچێتە سەرەوە، رزگار عەلی سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی سیروانی نوێ بۆ دووەم جار لەم وەرزە بە باشترین سەرپەرشتیار دیاریکرا

بە سێ یاریی کەتیایدا دوو کلین شیتی کرد و تەنها یەک گۆڵی لێ تۆمار کرا، ئەحمەد رێبوار گۆڵپارێزی پێشمەرگەی هەولێر بە باشترین گۆڵپارێزی مانگی رابردوو دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button