کوردستان

ئەم وەرزە بۆ گۆڵکارەکەی پیشەسازی کۆتایی هات

پیشەسازی دووەم هێرشبەری لە دەستدا

Yariga App

یاریگا –

بە هۆی پێکان لە یاریی رابردوو بەرامبەر ئاکرێ، ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بۆ گۆڵکارەکەی پیشەسازی کۆتایی هات.

نیعمەت عارف، هێرشبەری پیشەسازی دوای ئەوەی لە یاریی رابردوو لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی سەرکەوتنی تیپەکەی بەرامبەر ئاکرێ تووشی لێدان دەبێت لەلایەن یاریزانێکی ئاکرێ وە، ئەمڕۆ یاریزانەکە پشکنینی پزیشکی کردووە و دەرکەوتووە تووشی پێکانێکی سەخت بووە کە  بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە و  کڵاوەی ئەژنۆشی لە سێ شوێن شکاوە، بەم هۆیەوەشەوە هێرشبەرەکەی پیشەسازی بەم نزیکانە نەشتەرگەری دەکات و ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هات، دوای دانا عوسمانی هێرشبەر، نیعمەت دووەم یاریزانی پیشەسازیە بە هۆی پێکان ناتوانن ئەم وەرزە تەواو بکەن.

لە وەرزی رابردووی خولی پلەیەکی کوردستان، نیعمەت عارف رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە سەرخستنی تیپەکە بۆ ریزی نایاب، ئەم وەرزەش گۆڵکاری تیپەکەیەتی بە تۆمارکردنی حەفت گۆڵ و دوو ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button