
یاریگا –
خولی نایاب و خولی پلەیەکی کوردستان دەوەستێت و یارییەکانی قۆناخی 16ـەی جامی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان، یارییەکانی گەڕی 21ـی خولەکە بۆ ماوەی نۆ رۆژ دوادەخرێت، دواخستنی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان پەیوەندی بە بەرێوەچوونی یارییەکانی قۆناخی 16ـەی جامی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، لە هەمان کاتدا خولی پلەیەکی کوردستانیش بەڕڕێوەناچێت و بۆ 6ـی مانگی داهاتوو دواخراوە.
لە یارییەکانی قۆناخی 16ـەی جامی هەرێمی کوردستان، هەینی ( 28ـی شوباتی 2024 ) دهۆک لە یاریگای خۆی بەرامبەر زانکۆی جیهان یاریی دەکات، چەمچەماڵ میوانداری سۆران دەکات و بابانیش لە سلێمانی بەرامبەر کفری یاریی دەکات، شەممە ( 1ـی ئاداری 2025 ) برایەتی لە کەرکوک دەبێتە میوانی خاک.
یەکشەممە ( 2ـی ئاداری 2025 ) زاخۆ لە یاریگای دەلال رووبەرووی رزگاری دەبێتەوە، پێشمەرگەی هاولێریش میوانداری سیروانی نوێ دەکات و ئاکرێ لە یاریگای خۆی بەرامبەر رانیە یاریی دەکات، وەرزی رابردووی دوای بردنەوەی لە ئاکرێ لە یاریی کۆتایی، هەندرێن بووە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان و ئێستا بە گوێرەی تیروپشک هەندرێن لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتیەکە دایە.