ئه‌ڵمانیا

چابی ئاڵۆنسۆ ژمارە پێوانەییەکی نوێی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ لە نوسینەوەی مێژوو بەردەوامە و ژمارە پێوانەییەکی نوێی تۆمارکرد.

بایەر لیڤەرکوزن لە یارییەکانی گەڕی 23ـی بۆندسلیگا بووە میوانی هۆڵشتاین کێڵ و بە دوو گۆڵی پاتریک شیک و ئەمین عادل 2-0 لە یانەی خاوەن یاریگای بردەوە.

بەو بردنەوەیش ناوی چابی ئاڵۆنسۆ چووە مێژوو، بووە یەکەم راهێنەر لە مێژووی بۆندسلیگا 28 یاریی بەدوای یەک لەدەرەوەی یاریگای خۆی تووشی شکست نەبووە. لیڤەرکوزن لەدوایین 28 یاریی لەدەرەوەی یاریگای خۆی 20 یاریی بردووەتەوە و 8 یاریی یەکسانبووە.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە وەرزی رابردووش ناوی خۆی بەزێڕ لە مێژووی خولەکە نوسییەوە و بەبێ شکست بووە پاڵەوان. جیا لە نازناوی بۆندسلیگا، نازناوی جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیای بۆ لیڤەرکوزن بەدەستهێنا.

بڕیاری یەکلاکەرەوە؛ مانگی داهاتوو ئەلۆنسۆ و بایەر لیڤەرکوزن کۆدەبنەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button