ئینگلتەرا

مایکڵ ئەنتۆنیۆ دوای ‘رزگاربوونی لە مردن’ بۆیەکەمجار دەستی بە راهێنان کردەوە

Yariga App

مایکڵ ئەنتۆنیۆ هێرشبەری وێستهام یونایتد ئەمڕۆ دەستیکردەوە بە مەشقکردن پاش رزگاربوون لە رووداوێکی هاتووچۆی مەترسیدار لە مانگی 12دا.

ئەنتۆنیۆی 34 ساڵ، لە 7ی 12دا بە فێرارییەکەی تووشی رووداوی هاتوچۆ هات و جگە لە وێران بوونی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی، خۆیشی قاچێکی شکا و ئازاری پێگەیشت.

ناوبراو بڕیاریدا لە دوبەی قۆناغەکانی چاکبوونەوە و چارەسەری سروشتی وەربگرێت. بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، ئێستا دەستیکردووەتەوە بە مەشقە سەرەتاییەکان.

گراهام پۆتەری راهێنەر لەوبارەیەوە وتی “ئەوەندە من ئاگادارم و بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پزیشکەکانم وەرمگرتووە، هەموو شتێک زۆر باش دەڕواتە پێش و بە ئاڕاستەیەکی دروست دەڕۆین بۆ زوو گەڕانەوەی. هەرچەندە بەدڵنیاییەوە پەلە ناکەین لە قۆناغەکان تا بەتەواوی چاک دەبێتەوە’.

وێستهام وەرزێکی خراپ بەڕێدەکات و لە پلەی 16هەمی ریزبەندی پریمەلیگدایە بە 27 خاڵ لە 25 یاریدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button