ئیتاڵیاگرنگترین

تا کۆتایی وەرزەکە یاریی بە دێلی ئالی ناکرێت

Yariga App

یاریگا –

دێلی ئالی قۆناخێکی پڕ ئاڵنگاری و قورستر لەپێش دێلی ئالیدا هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ یاریکردن لەسەر لاکێشەی سەوز.

ئالی کە زۆترین ماوەی یاریکردنی لەگەڵ تۆتنهام بوو لە 2015-2022، هێشتا لە بەهاری کاروانەکەیدابوو ئاستی رووی لە داکشان کرد و روویکردە ئێڤەرتن کە بە هۆکار جیاواز بەتایبەت پێکانی زۆر، له درەوشانەوە کەوت و سەرەنجام بەخواستن نێردرایە ریزەکانی بێشکتاشی تورکی.

ئالی لە تورکیایش نەیتوانی خۆی دروستبکاتەوە. زستانی ئەم ساڵ بە گرێبەستێکی 18 مانگی پەیوەندی بە کۆمۆی ئیتاڵیەوە کرد. بەڵام نوێترین لێدوانی سێسک فابریگاسی راهێنەری یانە ئیتاڵیەکە ئەوەیە بەهۆی کێشەی توانای جەستەیی یاریزانە 28 ساڵانەکەوە ناتوانێت لە یاریەکانی ئەم وەرزە بەشداریی بەو دێلی بکات.

فابریگاس لە قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان هاوکاریی ناوەڕاستکارەکە دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی تواناکانی، بەڵام فشاری زۆری ناخەنەسەر چونکە چەندین مانگە هیچ یارییەکی نەکردووە. هەربۆیە، بەگوێرەی وتەکانی ئەو راهێنەرە ئیسپانیه، لە ئێستاوه ئالی بەردەوام دەبێت لە مەشق و راهێنانەکانی تا سەرەتای وەرزی داهاتوو.

کۆمۆ وەرزی رابردوو سەرکەوت بۆ سێریائەی. ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی سێسک توانیویەتی خۆی لە ناوچەی دابەزین دووربخاتەوە. ئێستا بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی 13 دەبینرێن.
 

بابەتی زیاتر

Back to top button