لیڤەرپوول یاریزانێكی ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا –
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئاردا گولەر یاریزانی لاوی توركی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی واژۆ بكات.
ئاردا گولەر لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی فەنەرباچێی توركیەوە بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی TEAMtalk لیڤەرپوول هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئاردا گولەر دەستپێكردووە و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەكانیان.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گولەر ئامادەیە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لە پێناو بەدەستهێنانی خولەكی یاریكردندا ریزەكانی ریال مەدرید جێبهێڵێت، لیڤەرپوولیش هاوشانی یانەكانی مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی لەسەر هێڵە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بایرن میونشن بە جیدی بیر لە گواستنەوەی گولەر دەكاتەوە و دەیەوێت بە شێوەی خواستن بیگوازێتەوە یانەكەی و شەیتانە سوورەكانیش لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانیدا ئامادەن بڕێكی زۆر پارە خەرج بكەن.
گولەر لەگەڵ ریال مەدرید 40 یاریی كردووە، 9 گۆڵی كردووە و پێنج گۆڵیشی درووست كردووە.
