ئیسپانیاگرنگترین

دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ماچەکەی روبیالێس دا

Yariga App

یاریگا –

دادگای نیشتیمانی ئیسپانیا بەفەرمی بڕیاری کۆتایی لەبارەی سزایەکەی روبیالێس سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دا، ئەو پیاوە کەچەڵە زیندانی ناکرێت.

دادگای نیشتیمانی ئیسپانیا بڕیاریدا لویس روبیالێس سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەهۆی ئەوەی لە یاریی کۆتایی مۆندیالی خانمانی 2023 جێنی هێرمۆسۆی ماچ کرد، بە پێبژاردنی 100 هەزار یۆرۆ سزا بدات، بەڵام رەتیکردەوە بە تۆمەتی دەسدرێژی سێکسی زیدانی بکرێت.

دادگای ئیسپانیا بڕیاریدا، بۆ ماوەی ساڵێک روبیالێس لە 200 مەتر زیاتر لە هێرمۆسۆ نزیکتر نەبێتەوە، لەبەر ئەوەی بەبێ رەزامەندیی ئەو کچە یاریزانە ماچی کردووە، بەڵام تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لەسەر روبیالێس رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button