ئینگلتەرافه‌ره‌نسا

جیرۆ: باوەڕ بکەن زۆر بێهیوام لەسەر کورسی یەدەک، بەڵام خۆم وا پیشان نادەم

یاریگانێت- ئۆلیڤیە جیرۆی هێرشبەری چێڵسی ئینگلیزیی بە ڕاشکاوانە هەستی خۆی دەربڕی لە زۆر مانەوەی لەسەر کورسی یەدەک.

لەو بارەیە جیرۆ دەڵێت: “باوەڕم پێ بکە زۆر بێهیوام کە لە کورسی یەدەکم. تەنها ئەوەیە کە نامەوێت دەریبخەم. بەڵام کاتێک تۆ کێبڕکێکەربیت، کاتێک لە ژیانی پیشەگەرییتدا ئەم دۆخە ئاڵۆزانەت ئەزموون کردبێت، بۆیە دەبێت ئەو بێهیواییە بشاریتەوە و بەڵکوو بیشیانگۆڕیت بۆ وزەی ئەرێنیی لە نێو یاریگا.”

هێرشبەرەکەی بلووز زیاتر هەستی خۆی ڕاگەیاند لەسەر ئەوەی کە وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و گوتی: “باوەڕم پێ بکە، هیچ دڵخۆش نیم کە وەک یەدەک ڕۆڵم پێدەدرێت، بۆیە وتم ساڵی داهاتوو ڕۆڵێکی گرنگتر دەگێڕم.”

جیرۆ لە ئاریسناڵەوە ڕووی کردە چێڵسی، بەڵام لەژێر دەستی ماوریسیۆ ساریدا بە کەمیی بەشداریی پێدەکرێت. لە ئێستادا یانەکەی دەجەنگێت بۆ مسۆگەرکردنی پسوولەی پەڕینەوە بۆ چامپیۆنسلیگ. لە یۆرۆپالیگیش لە پاڵێوراوە سەرەکییەکانن بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button