ئینگلتەراگرنگترین

ئاندۆنی ئیراولا بووەتە ئامانجی یانەیەکی لەندەنی

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامەکانی ئاندۆنی ئیراولا لەگەڵ بۆرنمۆس بووەتە جێی بایەخی یانەکانی دیکە و گرنگی وەک بژاردەیەک گرنگی پێدەدەرێت.

ئەو راهێنەر ئیسپانیە دوای تەنها ساڵێک و 8 مانگ له وەرگرتنی ئەرکەکەی لە بۆرنمۆس، توانیویەتی بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو لە ئاست و ئەنجامەکانی یانەکەدا بەدیبهێنێت. بەتایبەت لەم وەرزەی پرێمەرلیگ کە وەک رکابەرێکی سەرسەخت شەڕی “تۆپ فۆڕ” دەکات و بە کەمتر تەنها دوو خاڵ لە مانچێستیەوە، پلەی پێنجەمی ریزبەندیەکەوە دەبینرێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی talkSPORTی ئینگلیزی، لەنێو لیستی بەربژێرەکانی یانەی تۆتنهامدا بۆ شوێنگرەوەی ئانج پۆستێکۆگلوی ئوسترالی، ئاندۆنی لەسەرووی هەموویانەوە دێت.

سپێرز نزیکن لەوەی ئەم وەرزەش بەبێ نازناو بەڕێبکەن. بەوپێیەی جگە لە یۆرۆپالیگ کە وەک یەکێک لە هەشت یانە یەکەمینەکان بۆ قۆناخی 16، له سەرجەم کێبڕکێ نێوخۆییەکان دەرکراون و لە پرێمەرلیگیش لە پلەی 12 دەبینرێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button