کوردستان

بە ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆ، شێروانە بەبێ یارییکردن سوودمەندترین یانە بوو

چوارقوڕنە گەڕایەوە ئەنجامە خراپەکان

Yariga App

یاریگا –

بەبێ ئەوەی ئەمڕۆ یاریی بکات، شێروانە بە ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی نایابی کوردستان سوودمەندترین یانەبوو.

لە گەڕی 19ـەی خولی نایابی کوردستان، چوارقوڕنە لە یاریگای خۆی بە هەندرێن دۆڕا، هەشت یاریی بوو چوارقوڕنە لە خولەکە شکستی نەهێنابوو، ئەمڕۆ لە بەردەم هاندەرانی خۆی تووشی شکست هات و یارییەکەی 2 _ 0 بە هەندرێن دۆڕاند، چوارقوڕنە بە 18 خاڵ لە ریزبەندی 13 مایەوە، هەندرێنیش بە 23 خاڵ هاتە ریزبەندی حەفتەم.

زاخۆ بەهۆی کشانەوەی سەیدسادق لە خولەکە 3 _ 0 بە براوە هەژمار کرا، زاخۆ خاڵەکانی بووە 34 خاڵ و لە ریزبەندی سێیەم مایەوە، برایەتی له نێو یاریگای فرانسۆهەریری بە ئەنجامێکی گەورە و 4 _ 1 لە هەولێری بردەوە، برایەتی خاڵەکانی گەیاندە 26 خاڵ و هاتە ریزبەندی چوارەمی خولەکە بە شێوەیەکی کاتی، هەولێریش بە 23 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت.

بەبێ یارییکردن شێروانە سوودمەندی یەکەمی ئەم هەفتەیە یە بەهۆی یەکسان بوونی پێشمەرگەی هەولێر بەرامبەر ئاکرێ، لە پیرمام پێشمەرگەی هەولێر و ئاکرێ بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، پێشمەرگەی هەولێر 36 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەم دێت، ئاکرێش بە 26 خاڵ کەوتە ریزبەندی شەشەم، بە سەرکەوتنی بەرامبەر شەقڵاوە لە یاریی سبەی، شێروانە جیاوازیەکەی لەگەڵ پێشمەرگە بۆ سێ خاڵ بەرز دەکاتەوە.

یارییەکانی سبەی لە خولی نایابی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button