ئیتاڵیا

گاسپێرینی هێرش دەکاتە سەر ئەداما لوکمان

Yariga App

جیان پیێرۆ گاسپێرینی هێرش دەکاتە سەر ئادێمۆلا لوکمانی گۆڵکاری یانەکەی پاش ماڵئاواییان لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

ئەتەلەنتا لەسەر دەستی کڵەب بروج لە هەردوو یاری چوون و هاتن تووشی شکست هاتن لە پاشکۆی پاڵاوتنەکان دا. لە یاری چوون لە دەرەوەی یاریگای خۆیان 2-1 دۆڕا بوون. لە یاری گەڕانەوەشدا لە خاکی خۆیان هەر لە نیوەی یەکەم سێ گۆڵیان لێکرا. لە نیوەی دووهەم ئەتەلەنتا لەرێگەی لوکمان گۆڵێکی تۆمارکرد و دەتوانرا جیاوازییەکە کەم بکەنەوە کاتێک لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارکرا بەڵام لوکمان لەدەستی دا و یارییەکەش 1-3 کۆتایی هات.

گاسپێرینی راهێنەر دوای یارییەکە وتی

“نەدەبوو لوکمان لێدانە سزاکە جێبەجێ بکات، ئەو یەکێکە لە خراپترین جێبەجێکارەکان کە بینیبێتم، تەنانەت لە مەشقەکانیدا بە دەگمەن گۆڵ دەکات. ئێمە لە یارییەکەدا ریتیگی و دی کیتیلێر مان هەبوو، بێ پرس خۆی جێبەجێی کرد. ئەمەش هیچ بەدڵی من نەبوو”.

گاسپێرینی رەخنەی لە رافایل تۆلۆی کاپتنی یانەکەشی گرت کە لە کۆتا خولەکەکان بە خراپی لە یاریزانێکی کڵەب بروجی دا و کارتی سووری وەرگرت

رووداوێکی ناشرین بوو. نابێت یاریزانانی ئێمە بەو جۆرە رەفتار بکەن. ئێمە لە خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا و ئارسناڵ بە بەهێزی دەرکەوتین و دەبێت بە سەربەرزییەوە پاڵەوانێتییەکە جێبهێڵین.

کۆتا هیوای ئەتەلەنتا لەم وەرزەدا، بردنەوەی خولی ئیتاڵییە. لە ئێستادا بە جیاواز پێنج خاڵ لەگەڵ ناپۆلی پێشەنگ لە پلەی سێهەم دان.

بابەتی زیاتر

Back to top button