
یاریگا –
ڤالڤێردی لە وەڵامی هاندەرانی ریال مەدرید لەبارەی ناوبژیوانانی لالیگا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت :’کەس بەهەڵە لە قسەکانم نەگات، هەمووان دەزانن لە لالیگا چیمان بەسەر دێت’.
فێدریکۆ ڤالڤێردی ناوەڕاستکاری ریال مەدرید دوای ئەوەی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی مانچێستەر سیتی لەبارەی ناوبژیوانانی لالیگا گوتبووی :’من یەکێک نیم لەوانەی بڕیار لهسهر ناوبژیوان بدهم، هەموومان مرۆڤین و هەڵە دهکەین، ناوبژیوانانیش رەخنەی زۆریان لێدەگیرێت، کاتێک کاری باشیش دەکەن ستایشیان ناکرێ، ئهوهی دهمهوێت بیڵم ئهوەیە’.
No quiero que me mal interprete nadie, pero sobre todo le quiero aclarar a nuestra afición; si hoy no hable de los arbitrajes que estamos sufriendo es porque ME CONOZCO, y debo centrarme en mañana.
Todo el mundo ha visto lo que nos está sucediendo en esta liga, y no lo olvido,…— Fede Valverde (@fedeevalverde) February 18, 2025
ڤالڤێردی لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی X نووسیویەتی :’نامەوێت هیچ کەسێک بەهەڵە لێم تێبگات، لەسەرووی هەموویەوە دەمەوێت ئەمە بۆ هاندەران روونبکەمەوە؛ ئەگەر باسی بڕیارەکانی ناوبژیوان نەکەم، ئەمە لەبەر ئەوەیە خۆم بەباشی دەناسم و دەبێ سەرنج لەسەر داهاتوو دەبنێم. هەمووان دەبینن چی لە خوولەکە چیمان بەرامبەر دەکرێت و ئەمەم لەبیر نەکردووە، بەڵام ئێستا دەبێ سەرنجی تەواومان لەسەر سبەی بێت. من بەڕێژەی 100% ئامادە دەبم’.
بابەتی پەیوەندیدار
گەندەڵییەکی گەورە؛ رۆژنامەیەکی ئیسپانی نهێنییەکی ناوبژیوانە ‘نەیارەکەی ریال مەدرید’ ئاشکرا دەکات
لێدوانێکی چاوەڕواننەکراو لە راهێنەری رایۆ ڤاییکانۆ
فلیک بە توندی وەڵامی رەخنەکانی سەر ڤار دەداتەوە
شارەزایەکی ناوبژیوانی مشتومڕی سەر بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاریی بارسێلۆنا و ڤاییکانۆ یەکلاییدەکاتەوە
لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی ئاگرین بڵاودەکاتەوە
رۆژنامەکانی مەدرید جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر ناوبژیوانانی لالیگا