
یاریگا –
مشتومڕی سەر رووداوەکانی یاریی شەوی رابردووی نێوان بارسێلۆنا و رایۆ ڤاییکانۆ بەردەوامن، بەڵام ئەمجارە کۆمپانیاییەکی تایبەت بە ناوبژیوان هەموو شتێکی یەکلاییکردەوە.
بارسێلۆنا لە گەڕی 24ی لالیگا، بە گۆڵێکی بێوەڵام لە رایۆ ڤاییکانۆی بردەوە و جارێکی دیکە گەڕایەوە پێشەنگایەتی خوولەکە.
یارییەکە چەندین حاڵەتی پڕمشتومڕی ناوبژیوانی بەڕێکرد، لەوانە رەتکردنەوەی گۆڵێکی خۆخێ دی فرۆتوس، یاریزانی رایۆ ڤاییکانۆ.
🔴💥 #NoticiaAV | El CTA considera que la actuación arbitral en el Barcelona – Rayo Vallecano fue “muy correcta”.
▪️ Define como “gestión perfecta” la acción del gol anulado a De Frutos.
✅ Creen que la acción entre Mumin y Héctor Fort es gris y por ello el VAR no intervino. pic.twitter.com/FuLFMcNeAK
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) February 18, 2025
ماریۆ میلێرۆ لۆپێز، ناوبژیوانی یارییەکە، گۆڵەکەی بە بیانووی پێکدادانی ئێنتیکا، یاریزانی رایۆ ڤاییکانۆ لەگەڵ ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریکاری بارسێلۆنا رەتکردەوە.
کۆمپانیای ئەرکیڤۆ ڤار، تایبەت بە ناوبژیوانی و هەڵسەگاندنی ئاستی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دووپاتیدەکاتەوە، تەواوی بڕیارەکانی میلێرۆ لۆپێز، ناوبژیوانی یارییەکە دروستبوون.
لە روونکردنەوەی کۆمپانیاکەدا هاتووە
لیژنەی تایبەتی ئێمە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، ئاستی ناوبژیوانی یاریی بارسێلۆنا و رایۆ ڤاییکانۆ زۆر دروستبوون. گۆڵەکەی دی فروتۆسی زۆر بەتەواوی رەتکردەوە و بەباشی مامەڵەی لەگەڵدا کرد. پێکدادانی نێوان موومین و هێکتۆر فۆرت روونبوو و پێویستی بە پێداچوونەوەی ڤار نەبوو.
شارەزایەکی ناوبژیوانی مشتومڕی سەر بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاریی بارسێلۆنا و ڤاییکانۆ یەکلاییدەکاتەوە
دوای ئەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید دەرفەتی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکانیان خۆیان لەدەستدا، بارسێلۆنا جارێکی دیکە گەڕایەوە پێشەنگایەتی لالیگا.
بابەتی پەیوەندیدار
گەندەڵییەکی گەورە؛ رۆژنامەیەکی ئیسپانی نهێنییەکی ناوبژیوانە ‘نەیارەکەی ریال مەدرید’ ئاشکرا دەکات
لێدوانێکی چاوەڕواننەکراو لە راهێنەری رایۆ ڤاییکانۆ
فلیک بە توندی وەڵامی رەخنەکانی سەر ڤار دەداتەوە
شارەزایەکی ناوبژیوانی مشتومڕی سەر بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاریی بارسێلۆنا و ڤاییکانۆ یەکلاییدەکاتەوە
لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی ئاگرین بڵاودەکاتەوە
رۆژنامەکانی مەدرید جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر ناوبژیوانانی لالیگا