تیروپشکی خولی نایابی عێڕاق ڕاکێشرا
یاریگا: کەمێک لەمەوبەرلێژنەی پێشبڕکێکان لەیەکێتی تۆپی عێڕاق تیروپشکی بۆهەرپازدە یانەی خولی نایابی عێڕاق ڕاکێشاو یانەکانیش دابەش کران بەسەرسێ کۆمەڵەو سەرجەم کۆمەڵەکانیش لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت. یاریەکانیش ڕۆژی 16/2/2020 دەست پێدەکات.
کۆمەڵەی یەکەم لەیەکێک لەشارەکانی (سلێمانی یان زاخۆ) بەڕێوەدەچێت.
(زەورا ـ نەفتی جنوب
مینا ـ نەجەف)
(کارەبا) چاوەڕوانە
کۆمەڵەی دووەم لەشاری دھۆک یارییەکانی بەڕێوەدەچن.
(جویە ـ حدود
سناعات کارەبا ـ بەغداد)
(نەوت) چاوەروانە
کۆمەڵەی سێیەم لە شاری هەولێر یارییەکان بەڕێوەدەچن
(هەولێر ـ نەوتی میسان
تەلەبە ـ نەفتی ناوەڕاست)
(شورتە) چاوەڕوانە
(زەورا ـ نەفتی جنوب
مینا ـ نەجەف)
(کارەبا) چاوەڕوانە
بۆوەبیرهێنانەوە ماوەیەکی زۆرە خولەکە بەهۆی خۆپیشاندان و بارودۆخی شارەکانی خوارو و ناوەڕاست وەستاوە، یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریداوە هیچ یانەیەک دانەبەزێت و پێنج یانەش کەبریتین لەهەریەک لە( زاخۆ ، کەرخ ، سەماوە، قاسم، دیوانیە) کشانەوەیان لەخولەکە ڕاگەیاند.
ئاکۆهەولێری