کوردستان

بریاری کۆتایی لە سەر وازهێنانی راهێنەری پیشەسازی درا

کارگێڕی پیشەسازی بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی پیشەسازی دەربارەی وازهێنانی راهێنەرەکەیان کۆبوونەوەی خۆی کرد و بریاری کۆتاییان دا.

دوای پێشکەش کردنی نامەی دەست لەکارکێشانەوە بە وازهێنان لە ئەرکەکەی، دەستەی کارگێڕی پیشەسازی کۆبوونەوەی خۆیان دەربارەی مەولود رەمەزانی راهێنەر کرد و بریاریاندا راهێنەرەکە لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت و وازهێنانەکەی قبوڵ نەکرێت.

بە یاننامەی پیشەسازی سەبارەت بە دۆخی یانەکە و وازهێنانی راهێنەری تیپەکە:

دوای پێشکەش کردنی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی ( مەولود رمەزان ) راهێنەری تیپی تۆپی پێی پێشکەوتووانی یانەکەمان، ئەمڕۆ دوو شەممە 17 / 2 / 2025 بە ئامادەبوونی بەرێز نیهاد لەتیف سەرۆکی یانە و وەستا بەکر جێگری سەرۆک و دیار حەمەدئەمین سکرتێر و ئەندامانی یانەکەمان کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئەنجامەکانی ئەم دواییەی تیپەکەمان لە خولی نایابی کوردستان و نامەی دەست لەکارکێشانەوەی مەولود رەمەزانی راهێنەری تیپەکەمان، دوای تاوتوێ کردنی هۆکاری ئەنجامەکان بە وردی، بریاردرا دەست لەکار کێشانەوەی ( مەولود رەمەزان ) راهێنەری تیپەکەمان رەتبکرێتەوە و لە راهێنەرایەتیکردن بەردەوام دەبێت، دەستەی کارگێڕی بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی خۆی بۆ راهێنەر و سەرجەم یاریزانەکان دووپات دەکاتەوە، لە هەمان کاتیشدا چارەسەری ئەو کێشە و بارودۆخە دەکرێت کە بۆتە هۆی کشانەوەی ئەنجامەکانمان لە خولی نایابی کوردستان، جارێکی تر هەمووان بەیەکەوە دەخوازین ئەم دۆخە تێپەڕێنین و بگەڕێینەوە رێچکەی سەرکەوتنەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button