کوردستان

هاندەرانی شێروانە و ئاکرێ سزادران

Yariga App

یاریگا –

شێروانە بۆ یەک یاریی سزا دراوە و ئاکرێش سێ یاریی لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەر یاریی دەکات بە هۆی ئاژاوەی هاندەرانیەوە.

شەممە ( 15ـی شوباتی 2025 ) یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، دەربارەی شەڕ و ئاژاوەکانی دوای یاریی نێوان ئاکرێ و هەولێر، بریاردرا بە سزادانی ئاکرێ بەبڕی دوو ملیۆن دینار و سێ یارییش لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەر، شێروانەی خاوەن ریزبەندی یەکەم بە هۆی هاویشتنی کەل و پەلی قەدەغەکراو لەلایەن هاندەرانیەوە بۆ نێو یاریگا، بریاردرا بە سزادانی شێروانە بۆ یەک یاریی و پێبژاردنی بە بڕی یەک ملیۆن دینار.

تەواوی بریار و راسپاردەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:

1 _ دەربارەی یاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی هەولێر لە گەڕی 17ـەی خولی نایابی کوردستان، بە هۆی شەڕ و ئاژاوەی دوای یاریەکە بڕیاردرابە:

آ _ بەپێی پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ( بە ندی 13 _ تۆماری سزاکان_ جەماوەر _ خاڵی حەوتەم(ب+ج) ) ئەنجامدانی (3 یاری ) یانەی ئاکرێ بەبێ هاندەر لە نێو یاریگای خۆی، پێبژاردنی بەبڕی 2000000 دووملیۆن دینار.

ب _ بەهۆی هەڵسووکەوتی ناشیاوی دوور لەگیانی وەرزشی راگرتنی ( سەڵاح حەسەن ) یاریزانی یانەی ئاکرێ بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بەبڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.

2 _ دوای ئاگادار کردنەوەیان بۆ چەند جارێک بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانیان، بە هۆی هاویشتنی دەبەی ئاو و کەل و پەلی قەدەغەکراو بۆ نێو یاریگا لەلایەن هاندەرانی یانەی شێروانە دوای تەواوبوونی یاری نێوان یانەی شێروانە و یانەی رزگاری لە گەڕی 17ـەی خولی نایابی کوردستان، بریاردرا بە سزادانی یانەی شێروانە بۆ یەک یاری بەبێ هاندەر لە نێو یاریگای خۆی و پێبژاردنی بەبڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.

3 _ لە یاری نێوان یانەی کۆیە و یانەی بابان لە گەڕی هەشتی خولی پلەیەکی کوردستان، بە هۆی هەڵسوکەوتی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان بریاردرا بە پێبژاردنی ( کەیوان قادر ) یاریزانی یانەی کۆیە بەبڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

4 _ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری نێوان یانەی هەندرێن و یانەی شێروانە لە گەڕی 16ـەی خولی نایابی کوردستان، بڕیاردرا بە پێبژاردنی ( عادل عەلی ) راهێنەری شێروانە و ( فەرهەنگ تەها ) یاریدەدەری راهێنەری هەندرێن بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ هەر یەکەکیان .

5 _ لە سەر راپۆرتی ناوبژیوان لە یاری نێوان یانەی شۆرجە و یانەی هەڵۆ لە گەڕی نۆیەمی خولی پلەیەکی کوردستان بریاردرابە:

آ _ بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان بریاردرا بە پێبژاردنی ( رامیار ئەحمەد ) یاریزانی شۆرجە بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

ب _ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور، بریاردرا بە پێبژاردنی ( توانا ستار ) سەرپەرشتیاری یانەی شۆرجە بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.

بابەتی زیاتر

Back to top button