
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزایەکانی یاریی ئاکرێ و هەولێری راگەیاند، کە لەو یارییە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەران و یاریزانانی هەردوولا روویدا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاندووە، یانەی ئاکرێ بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی هاندەرانی سێ یاری لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەران دەکات و بە پێبژاردنی دوو ملیۆن دیناریش سزا دەدرێت، سەڵاح حەسەن یاریزانی ئاکرێ بۆ یەک یاریی سڕ دەکرێت و ملیۆنێک دیناریش دەژمێرێت.
یەکەم: بەپێی پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان (بەندی 13 _ تۆماری سزاکان_ جەماوەر _ خاڵی حەوتەم(ب+ج) ) ئەنجامدانی (3 یاری) یانەی ئاکرێ بەبێ هاندەر لە نێو یاریگای خۆی، پێبژاردنی بەبڕی 2000000 دووملیۆن دینار.
دووەم: بەهۆی هەڵسووکەوتی ناشیاوی دوور لەگیانی وەرزشی راگرتنی (سەڵاح حەسەن) یاریزانی یانەی ئاکرێ بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بەبڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.