ئەستێرەی یاریگا؛ بیلال ساڵح باشترین یاریزانی گەڕی هەژدەمی خولی نایابی کوردستان بوو
بۆ دووەمجار لەم وەرزە بە ئەستێرەی یاریگا دەستنیشانکرا
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/astera-780x470-1.jpg)
یاریگا –
بیلال ساڵح ناوەڕاستکاری شێروانە بە باشترین یاریزانی گەڕی هەژدەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.
بیلال ساڵح ناوەڕاستکاری شێروانە باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیەی خولی نایابی کوردستان بوو، لە یاریی بەرامبەر رانیە گۆڵێک و دوو ئەسیستی کرد، سێ خاڵی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا کە لەو یارییە 4-0 لە میوانەکەیان بردەوە و بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ هاتەوە پێشەنگی خولەکە.
بیلال ساڵح لە خولەکی 15 ئەسیستێکی بۆ محەمەد جەلال کرد و لە خولەکی 86 گۆڵێکی کرد، لە کاتی زیادکراوی یارییەکەش بووە هۆی گۆڵی چوارەمی شێروانە کە هاوکار لەتیف بە هەڵە لەخۆیان کردەوە.
ناوەڕاستکارە 25 ساڵانەکەی شێروانە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان 6 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە، دووەمجارە لەم وەرزە بە ئەستێرەی یاریگا دەستنیشان دەکرێت، پێشتر بە ئەستێرەی یاریگای گەڕی چوارەمی خولەکە هەڵبژێردرابوو.
![ئامارەکانی بیلال ساڵح لە یاریی شێروانە و رانیە لە گەڕی 18](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/Astera-xuli-nayab-3-1024x1024.jpg)