
یاریگا –
فێرمین لۆپێز ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا لە چا وپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سپۆرت، باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە لە رێگەی گەیشتن بە پێگەی ئێستای رووبەڕووی بووەتەوە و هەروەها چەندین نهێنی ژیانی ئاشکرا کرد.
زۆرجار دەگوترێت ماندووبوون سوودی دەبێت، بەڵام زۆرجار وا نییە. لانی کەم لە تۆپی پێدا کە گەیشتن بە لوتکە وەک سەرکەوتنە بەسەر چیای ئێڤرێست و تەنیا رێژەیەکی زۆر کەم لە خەڵک توانیویانە داگیری بکەن. ئەم رێگایە بۆ فێرمین لۆپێز وەک پێشبڕکێیەکی بێکۆتایی پڕ لە بەربەستی جیاواز بووە. تەنانەت لە هەندێک ساتدا پێدەچوو مەحاڵ بێت بۆ گەیشتن بەم ئامانجە. وە رێک ئەوەش وایکردووە ئەم یاریزانە هەر جارێک درێسەکەی بارسێلۆنا لەبەر بکات هەموو توانای خۆی لە یاریگادا پێشان بدات.
سەبارەت بە گەیشتنی بە پێگەی ئێستا هێرشبەرە لاوەکە وەڵامی چەندین پرسی گرنگی دایەوە کە لە خوارەوە ئاماژەمان پێکردووە.
– لەو کاتەوەی یاریت بۆ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا کردووە بەردەوام خۆت سەلماندووە. جار و بار سوودت لە دەرفەتەکانت وەرگرتووە. رای تۆ لەم بارەیەوە چییە؟
ئەوە شتێکە هەمیشە لە ژیانمدا کردوومە. هەمیشە ناچار بووم خۆم بسەلمێنم. کاتێک راهێنەر هەندێک خولەکم بۆ یاریکردن پێدەدات، هەوڵدەدەم یارمەتی تیپەکەم بدەم.
– مەبەستت چییە لە “ئەوە شتێکە کە هەمیشە لە ژیانمدا کردوومە”؟
باشە من رێگایەکی جیاواز یان سەختترم لەوانی تر گرتووەتە بەر. بەڵام ئەو ساتانە و ئەو رێگایە زۆر شتیان فێرکردم، چ لە رووی کەسی و چ لە رووی پیشەییەوە. بەهۆی هەموو ئەمانە، ئێستا زیاتر لە جاران خەونەکەم بەرز دەنرخێنم کە لە تیپی یەکەمی بارسێلۆنادا بم. هەرگیز لە هەوڵدان بۆ مانەوە لێرە ناوەستم.
– چاڤی باوەڕى بە تۆ هەبوو، دیکۆش بە هەمان شێوە، ئێستاش هانسی فلیک. ئەمە رێکەوتە؟
نازانم چی بڵێم. من یاریزانێکی ماندوونەناسم، هەمیشە ئامادەم بۆ تیپەکە و چاڤی و دیکۆ و ئێستا هانسی هاوکاریان کردووم و متمانەیان پێکردم بۆ ئەوەی تواناکانم لە تۆپی پێم پیشان بدەم. زۆر سوپاسگوزاریانم.
– لە هاویندا یانەکە پێویستی بە پارە هەبوو و ئۆفەری گونجاویش بۆ تۆ هەبوو، بەڵام دیکۆ هەرگیز نەیویست گوێی لێبێت و گرێبەستەکەتی درێژکردەوە. ئایا ئەم متمانەیە وا دەکات هەست بە باشی بکەیت؟
دیکۆ هەمیشە متمانەی بە من کردووە لەو کاتەوەی هاتوومەتە تیپی یەکەم. من لەبارەی ئۆفەرەکانەوە نەمدەزانی، چونکە دەمزانی دەمەوێت لێرە بمێنمەوە. بەڵام هەستێکی خۆشە کە یانەکە نەیویستووە ئەو پێشنیارانە ببیستێت و ویستویەتی من لەم پڕۆژە نوێیەدا بم.
🚨🗣️ Fermin Lopez: “In the national team we play a lot of FIFA with Lamine, and the truth is that I always beat him, although he will say no.”
“Dani and Pedri also play, but they play a different game.” 🎮👀 pic.twitter.com/lHBkeAO8mj
— Managing Barça (@ManagingBarca) February 15, 2025
– پەیوەندیت لەگەڵ یامال و یاریزانانیتر چۆنە؟
هەموومان زۆر باشین بەیەکەوە، زۆرتری یاریزانەکان لاون و هەموومان یەکتر دەناسین. یەکگرتوویی لە نێوان یاریزانە لاوەکان و یاریزانە بە ئەزموونەکان هەیە. ئێمە خێزانین و لە یاریگادا ئەوە نیشان دەدەین. لەگەڵ یامالیش هەمووکات لە ڤیدیۆگەیمی FIFA لیێ دەبەمەوە. پێدری و ئۆلمۆش جاربەجار بەیەکەوە یاریی دەکەن و دەنگە دەنگ درووست دەکەن.
ئایا هیچ کات لە راهێنانەکان دوا کەوتووی؟
ساڵی رابردوو چەند جارێک لە خەو مابوومەوە، بەڵام ئەمساڵ ئەوە رووی نەداوە. ئەم وەرزە لە ترسی فلیک بە راکردن بە پەیژەکانی هۆتێلدا دێمە خوارەوە. بەڵام هەمیشە هەوڵدەدەم لە کاتی خۆیدا ئامادە بم.
– دوایین جار بارسا نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە تەمەنت چەند بوو؟
تەمەنم 12 ساڵ بوو و لە ئیل کامپیلۆ، لەگەڵ دایک و باوکم و براکەم بووم. شەوێکی زۆر خۆش و لەبیر نەکراو بوو.
– چی ئەگەر لێت بپرسم لە 31ی ئایار لە کوێ دەبیت؟
لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
– دایک و باوکت تا چەند پاڵپشتیان کردووی؟
زۆرجار لەگەڵ باوکم باسی ئەم بابەتە دەکەم. دایک و باوکم هەموو شتێکیان کردە قوربانی بۆ من تا بتوانم خەونەکەم بەدی بهێنم. کاتژمێرە درێژەکانی ناو ئۆتۆمبێل، ئەم هەموو قوربانیدانە، شایەنی ئەوەن ئێستا لە بارسێلۆنا بمبینن، لە تەلەڤیزیۆندا بمبینن، لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا بمبینن، ئەوانیش هاوشێوەی من شایەنی ئەم سەرکەوتنەن، یان تەنانەت زیاتر لە من. بەشێکی زۆر لەوەی ئێستا ئەزموونی دەکەم قەرزاری دایک و باوکمم.
– پەیوەندیت لەگەڵ ئەوان چۆنە؟
زۆر قسە دەکەین. دوای یارییەکان هەمیشە باسی ئەوە دەکەین کە لە یارییەکەدا چی روویداوە. من هەمیشە ئەم کارەم لەگەڵ باوکم کردووە. ئەمە بووەتە خوو و تەنانەت هەندێک جار لۆمەم دەکات، هەندێک شت هەرگیز ناگۆڕێن.
فێرمین لۆپێز لە ساڵی 2023 لە ژێر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێز دەرفەتی پێدرا و بۆ تیپی یەکەم سەرخرا. لەو کاتەوە بە درێسی بلاوگرانا 64 یاریی کردووە و خاوەنی 16 گۆڵە.