ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی ئەستێرەی لاوی یانەكەی پاو كوبارسی نوێكردەوە.

كوبارسی لە هاوینی رابردوو لە لاماسیاوە بۆ تیمی یەكەمی بارسێلۆنا بەرزكرایەوە و ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكیدا كردووەتەوە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی پاو كوبارسی تاوەكو هاوینی 2029 راگەیاند.

گرێبەستەكەی پێشووتری كوبارسی لەگەڵ بارسا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچوو.

لەم وەرزەدا كوبارسی بەشداری لە 36 یارییدا كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button