![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/2e91a820-e983-11ef-bb95-8b12591dadf2.jpg-780x470.webp)
یاریگا –
نیکۆلاس جاکسن، هێرشبەری چێڵسی بەهۆی پێکانێکی سەخت نزیکەی دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.
دە رۆژ لەمەوبەر لە یارییەکانی گەڕی 24ـی پرێمەرلیگ چێڵسی رووبەڕووی وێستهام یونایتد بووەوە، نیکۆلاس جاکسن لە خولەکی 52 بهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.
ماڵپەڕی بی بی سی سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پاش دوایین پشکنینەکانی پزیشکی دەرکەوتووە پێکانەکەی جاکسن سەختە و پێناچێت تاوەکو دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان لە کۆتایی مانگی ئازار بگەڕێتەوە و نزیکەی شەش هەفتە دادەبڕێت.
جیا لە هێرشبەرە سەنیگالییەکە، بلوز بۆ ماوەی مانگێک لە تواناکانی مارک گیویش بێبەش دەبێت، کە هێرشبەرە ئیسپانییەکە لە یاریی رابردووی یانەکە بەرامبەر بڕایتن لە جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا تووشی پێکان بوو.
بەهۆی لەدەستدانی ئەو دوو هێرشبەرە، ئێنزۆ مارێسکا لە یارییەکانی داهاتوو پشت بە کۆڵ پاڵمەر و کریستۆفەر ئێنکوکو دەبەستێت و گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی دەکات.