
یاریگا –
جواو فێلیکس و ئەیسی میلان بە کەمترین ماوە خۆشەویستتیەکی زۆریان بۆ یەکتر پیشانداوە و دوای لێدوانەکەی دوێنێی و یاریزانە پۆرتوگالییەکە کە رایگەیاند ئینتەر میلانیش خواستێکی زۆری بۆ گواستنەوەی پیشاندابوو بەڵام ئەو هەر میلانی دەویست، ئێستا لەلایەن بەرپرسانی رۆسۆنێریەوە وەڵامێکی تایبەتی جواو دراوەتەوە و هیوایان ئەوەیە ببێتە ئەفسانەیەکی یانەکە.
جواو فێلیکس: ئینتەریش بەپەرۆش بوون بۆ گواستنەوەم، بەڵام من ئەیسی میلانم دەویست – Yariga
لە نوێترین لێدواندا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی راوێژکاری یانە ئیتاڵییەکە باسی لە خێرایی ئەو بڕیارەکرد کە لە مێرکاتۆی زستانەدا لەسەر ئەستێرە پۆرتوگالییەکە داویانە کاتێک ناوەکەی وەک بژاردەیەک هێنراوەتە سەر مێزی گفتوگۆ. لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر فاینۆرد لە یاریی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ کە تۆڕی هەواڵی TMW بڵاویکردووەتەوە، زڵاتان وتی
ئەو کۆتا گواستنەوەی بازاڕەکە بوو (بەخواستن لە چێڵسیەوە بۆ میلان). جواو بەهرەیەکی گەورەیە. خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە ئەگەرچی هێشتا گەنجیشە، دەتوانێ زیاتریش گەشە بکات. ئێمە پێویستمان بە یاریزانێک بوو کە هێڵی ناوەڕاست بە هێرشبەرییەوە ببەستێت بۆ ئەو یارییانەی کە داخراون و هەروەها لە دژی ئەو تیمانەی کە یاریی داخراو دەکەن. ئەو دەتوانێت جیاوازیی دروست بکات.
کاتێک ناوی ئەو هاتەپێشەوە بۆ گواستنەوە، قسەمان لەسەرکرد و دوای تەنها 5 خولەک بڕیارمان دا و یەکلابووینەوە. کۆنسێساوی راهێنەر زۆر فێلیکسی دەویت، زۆر بەباشی دەیناسێ. جواو هاوڕێی کوڕەکانێتی.
لە درێژەی لێدوانەکانیدا ئیبراهیمۆڤیچ وتیشی
شتە گرنگەکە بۆ ئێمە ئەوەیە دوو تیمە بخەینە بەردەست راهێنەر و بژاردەیەکی زۆری هەبێت. ئەوە ئیتر لەسەر راهێنەرە بڕیاردەدات کێ یاریی پێدەکات. هیچ کەس شوێنی سەرەکیبوونی لە یانەکەدا مسۆگەر نییە. ئێمە هیوادارین جواو ببێتە ئەفسانەیەکی میلان.
لەدوای پەیوەندیکردنی بە میلانەوە، جواو دوو یاریی کردووە توانیویەتی گۆڵێک بکات. ئەویش لە تۆڕی یانەی رۆما لە میانی رووبەرووبوونەی جارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا کاتێ یانە نوێیەکەی توانیان 3-1 براوەبن.
🚨🚨زلاتان إبراهيموفيتش:
“استغرق الأمر 5 دقائق فقط لإتمام صفقة إستعارة جواو فيليكس من تشيلسي”. pic.twitter.com/LJmC8dSO3D
— EPL World (@EPLworld) February 10, 2025