![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/145a2bdff989285a043daf3967b60687Y29udGVudHNlYXJjaGFwaSwxNzMyNjEyODY4-2.78299731-780x470.jpg)
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد تینوی بردنەوەی نازناوێکی گەورەن بەتایبەت لەسەر ئاستی نێوخۆیی کە دوایین جار خولی ئینگلیزییان بردەوە وەرزی 2012-2013. ئەویش کۆتا ساڵی سێر ئالێکس فێرگسن بوو. لەو کاتەوە تا ئێستا 10 راهێنەری جیاواز (چ بە کاتی یان هەمیشەیی) ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بەڵام مان یونایتد هەر نەیتوانیوە پرێمەرلیگ بباتەوە.
ئێستا کە سەردەمێکی نوێ بە راهێنەرایەتی روبن ئامۆریم دەستیپێکردووە کاتێک دوای چەند هەفتەیەک لە دەستپێکردنی وەرزەکە لە شوێنی ئێریک تێن هاخ دیاریکرا، باوەرێک لەنێو یاریزانەکان دروستبووە بەوەی تیمەکە لەژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە پۆرتوگالیەدا توانای بردنەوەی خولی ئینگلیزیی هەیە. ئەوەش لە نوێترین لێدواندا لەلاین دیگۆ دالۆتەوە بەوپەڕی باوەڕبەخۆبوونەوە وتی
ئێمە دەتوانین لەگەڵ ئامۆریمدا نازناوێکی پرێمەرلیگ ببەینەوە. بەوپەڕي راستیەوە پێمەوایە دەتوانین. بەڵام گەر وەک هاندەرێک بیبیستی ئەوە قورسترین شتە کە بڵێم: بردنەوەی نازناوەکە جارێ کاتی دەوێ
ئەو قسانەی یاریزانە پۆرتوگالیەکە لەکاتێکدایە دوای 24 هەفتە لە یارییەکانی ئەو خولە، لە ریزبەندیی 13 نیشتوون و لە ئەگەری درێژەدان بە ئەنجامە خراپەکانیان ئەوا چانسی گەیشتن بە هەر خول و پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی لەدەستدەدەن بۆ وەرزی داهاتوو.
🔴🏆 Diogo Dalot: “We can win a Premier League title with Rúben Amorim. I think realistically we can win”.
“But then it becomes the most difficult thing to hear as a fan: that it will take time”. pic.twitter.com/iZS4DnZIPh
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 10, 2025