راپۆرتی تایبەتکوردستانکێ باشترینە؟گرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ دیلمان رۆکان باشترین یاریزانی گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی کوردستان بوو

Yariga App

یاریگا –

دیلمان رۆکان هێرشبەری شێروانە بە باشترین یاریزانی گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.

دیلمان رۆکان هێرشبەری 26 ساڵانی شێروانە کە تازە لە پێکانەکەی گەڕاوەتەوە، لە دێربی گەرمیان گۆڵی سەرکەوتنی بۆ شێروانە کرد و یانەکەی لە پێشەنگی خولی نایابی کوردستان هێشتەوە، تەنیا بە 34 خولەک هەموو شتێکیان ئاوەژو کردەوە.

ئامارەکانی دیلمان رۆکان لە یاریی بەرامبەر رزگاری
ئامارەکانی دیلمان رۆکان لە یاریی بەرامبەر رزگاری

دیلمان رۆکان (26 ساڵان) لە یاریی بەرامبەر رزگاری لە نیوەی دووەم لە خولەکی 56 هاتە ناو یاریگا و لە کاتی زدیادکراو ریمۆنتادایان بەسەر رزگاریدا کرد و 2-1 بردنەوەیان بەدەستهێنا، دیلمان رۆکان لە خولەکی 99 گۆڵی سەرکەوتنی شێروانەی کرد.

شێروانە بەو گۆڵەی دیلمان رۆکان سێ خاڵی بەدەستهێنا و لە پێشەنگی خولی نایابی کوردستان بووە خاوەنی 33 خاڵ، بە جیاوازیی خاڵێک لەپێشەوەی پێشمەرگەی هەولێر دێت و پارێزگاریی لە پلەی یەکەمی خولەکە کرد.

دیلمان پێشتر لە ریزی یانەکانی نەورۆز، پێشمەرگەی هەولێر و سیروانی نوێ یاریی کردووە و لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی شێروانە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button