فهرهنسا
گرینوود ژمارەیەکی پێوانەیی درۆگبای یەکسانکردەوە
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/GOAL-Multiple-Images-2-Split-Facebook-2024-12-22T153238.767.png.webp)
مەیسن گرینوود یاریزانی مارسیلیای فەڕەنسی توانی ژمارەیەکی دیدیە درۆگبا یەکسانبکاتەوە.
گرینوود لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات و خاوەنی 13 گۆڵە لە 20 یاری سەرەتادا لەگەڵ مارسیلیا. لە مێژووی یانەکەشدا تەنها یەک یاریزانی دیکە توانیوییەتی لە یەکەم 20 یاری خۆیدا 13 گۆڵ تۆماربکات ئەویش دیدیە درۆگبای کۆت دیڤوارییە.
مەیسن ئەستێرەیەکی دەرکەوتووی مان یونایتد بوو، بەڵام بەهۆی تێوەگلانی لە کەیسێکی دەستدرێژی سێکسی لە یانەکە دوورخرایەوە و ماوەیەکیش زیندانی کرا. دوای گەڕانەوەی بە خواستن پەیوەندی بە خیتافی ئیسپانییەوە کرد و هاوینی ئەمساڵیش بەیەکجاری گوێزرایەوە بۆ مارسیلیا.
هاوکات، بڕیاریداوە یاری بۆ هەڵبژاردەی جامایکا بکات لەبری ئینگلتەرا کە وڵاتی رەسەنی خۆیەتی.