![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/FB_IMG_1739133046059-780x470.jpg)
یاریگا –
هەولێر بە یاننامەی نارەزای دەرکرد دوای ئەو ئاژاوەگێڕیەی لە یاریگای ئاکرێ روویدا و داوای مافی یاریزانەکانیان دەکەن.
لە گەڕی 16ـەی خولی نایابی کوردستان، ئاکرێ میوانداری هەولێری کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 1 _0 دۆڕاند، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بە شێک لە هاندەرانی ئاکرێ رژانە نێو یاریگا و هێرشیان کردە سەر چەند یاریزانێکی هەولێر کەبووە هۆی زامدار بوونی چوار یاریزانی تیپەکە، بەهۆی ئەم رووداوە دەستەی کارگێڕی هەولێر بە یاننامەی نارەزایی دەرکرد و داوا دەکەن هەرچی زووە لێکوڵینەوە لەم رووداوە بکرێت و گێرەشێوێنان بە سزای خۆیان بگەن.
بە یاننامەکەی دەستەی کارگێڕی هەولێر
بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
بابەت بەیاننامەی نارەزایی
دوای ئەوەی ئەمرۆ یانەکەمان لە خولی نایابی کوردستان لە تۆپی پێ سەرکەوتنێکی گرنگی بە دەست هێنا بە گۆلێکی بێ وەڵام بەرانبەر یانەی ئاکرێ ، کە یارییەکە لە یاریگای ئاکرێ بەرێوە چوو ، بەڵام بە داخەوە لە دوای تەواو بوونی یارییەکە بەشێکی زۆر لە جەماوەری یانەی ئاکرێ بە توندی هێرشیان کردە سەر یاریزانان و دەستەی راهێنەران و کارگێری یانەکەمان کە بە چەقۆ و دار و بەرد کەوتنە گیانیان ، کە بووە هۆی برینداربوونی چوار یاریزان ئەوانیش ( گۆران ناسیح ، یوسف وریا ،هۆگر حوسێن ، حەسەن فالح ) ، ئەگەرچی برینی یاریزان گۆران ناسیح زۆر سەختە .
بۆیە ئێمە وەکو دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی هەولێر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە نارەوایە دەکەین ، لە کاتێکدا پێمان وایە وەرزش رێز و خۆشەویستی و پەیامی ئاشتیە وە بردنەوە و دۆرانە بەڵام بە داخەوە ،
بۆیە داوا لە یەکێتی تۆپی پێیی کوردستان دەکەین بە زووترین کات دەست بە لێکۆڵینەوە بکات ، وە سزای توندی هەموو ئەو کەسانە بدرێت کە هۆکار بوونە بۆ ئەم ئاژاوەگێریە تا یاریگاکان پاک بکرێنەوە لە کەسانی گێرە شێوێن ، ئەم ئەرکەش لە ئەستۆی ئێوەیە ،
چاوەروانی بریاری عادیلانەی ئێوەی بەرێزین تا مافی یانەکەمان و لاوەکانمان بە فیرۆ نەچێ .