کوردستان

لە گواستنەوەی زستانە سیروانی نوێ زۆرترین یاریزان و رزگاریش کەمترین یاریزانی گواستۆتەوە

بزانە کام یانە زۆرترین یاریزانی پیشەگەری گواستۆتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان سیروانی نوێ زۆرترین یاریزانی گواستۆتەوە و رزگاریش کەمترین یاریزان.

دوای ئەوەی کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە خولی نایابی کوردستان 28 رۆژی خایاند، سیروانی نوێ بە گواستنەوەی 13 یاریزان زۆرترین گواستنەوەی کردووە و رزگاریش بە هێنانی سێ یاریزانی نوێ کەمترین یاریزانی گواستۆتەوە ریزەکانی، لە نێو گرێبەستەکانی سیروانی نوێ سێ پیشەگەری تێدایە و رزگاریش یەک یاریزانی پیشەگەری هێناوەتە ریزەکانی.

چوارقوڕنە دوای سیروانی نوێ بە هێنانی 11 یاریزان زۆرترین گواستنەوەی کردووە، ئاکرێ و دەربەندیخانیش بە هێنانی 10 یاریزان تیپەکەیان بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان ئامادە کردووە، هەندرێن بە شەش گرێبەست و لە نێویاندا سێ یاریزانی پیشەگەر هاوشانی رانیە و سیروانی نوێ و پێشمەرگەی هەولێر  زۆرترین یاریزانی پیشەگەریان هێناوە لە گواستنەوەی زستانە.

هەر یەک لە یانەکانی پیشەسازی و هەولێر و رانیە هەشت یاریزانیان گواستەوە، شێروانەی پێشەنگی خولەکەش بە هێنانی حەفت یاریزان دەیەوێت پارێزگاری لە ریزبەندی یەکەمی خولەکە بکات، پێشمەرگەی هەولێر خاوەن ریزبەندی دووەم شەش گرێبەستی نوێی واژۆکردووە و زاخۆش پێنج یاریزانی هێناوەتە ریزەکانی کە یەکێک لە یاریزانەکان لاس کەنعانە کە لە تیپی یەکەمی زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراقیش یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button