کوردستان

راهێنەری دەربەندیخان رەتیکردەوە مووچەی مانگی رابردوو وەربگرێت

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری دەربەندیخان بە هۆی ئەنجامەکانی ئەم دواییەی تیپەکەی رەتیکردەوە مووچەی مانگی رابردوو وەربگرێت.

دڵشاد محەمەد راهێنەری دەربەندیخان بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی تیپەکە لە خولی نایابی کوردستان و جامی هەرێمی کوردستان رەتیکردۆتەوە مووچەکەی وەربگرێت، سەرچاوەیەک بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند دوای ئەوەی دەستەی کارگێڕی دەربەندیخان بریاریاندا بە لێبڕینی سەدا 20ـی مووچەی یاریزانان و سەدا 30ـی مووچەی راهێنەر و هاوکارانی، ئەمڕۆ لە کاتی پێدانی مووچە دڵشاد محەمەد راهێنەری تیپەکە ئامادەنەبووە مووچەکەی وەربگرێت و خۆی بە شایستە نەزانیوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی دەربەندیخان وەک سزایەک بۆخۆی رەتیکردۆتەوە.

لە یەکەم یاریی قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان، دەربەندیخان بە ئەنجامی 3 _ 1 بە پیشەسازی دۆڕا، پێشووتریش لە یەکەم یاریی جامی هەرێمی کوردستان دۆڕا و کرایە دەرەوەی پاڵەوانێتیەکە، دەربەندیخان 19 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button