ئه‌وروپاگرنگترین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێک بۆ مارسێلۆ دەنێرێت

Yariga App

یاریگا

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعودی پەیامێک بۆ مارسێلۆ دەنێرێت.

ئەمڕۆ مارسێلۆ لە ئینستاگرامی خۆی وازهێنانی یەكجاریی لە تۆپی پێ راگەیاند.

لە دوای وازهێنانی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی و مارسێلۆی داناوە و لەسەری نووسیوە:

براکەم، چ کاروانێکی وەرزشی سەرسوڕهێنەرت بەڕێکرد. ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە ژیاین، ساڵانێکی پڕ دەستکەوت، سەرکەوتن، و ساتی لەیادنەکراو بوون. لە هاوتیمێک زیاتریت، هاوڕێیەکی ژیانمیت. سوپاس بۆ هەموو شتێک هاوڕێکەم، لە قۆناخی داهاتووی ژیانت هیوای باشترینت بۆ دەخوازم.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ و مارسێلۆ ساڵانێكی زۆر لە ریال مەدرید پێكەوە یارییان كردووە و چەندین نازناویان بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button