ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

گواستنەوەی یاریزانێکی فلامینگۆ بۆ ئارسیناڵ نزیکە لە یەکلایی بوونەوە

یاریگا- میدیاکانی بەریتانیا، لە نێویشیاندا سکای سپۆرتس، بڵاویان کردۆتەوە کە پابلۆ ماری لە لەندەنە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و پەیوەندی کردنی بە ئارسیناڵەوە.

یاریزانە ئیسپانییەکەی دڵی بەرگری، بە شێوەی خواستن و تا کۆتایی وەرز لە گەنەرز دەمێنێتەوە لەگەڵ بژاردەی کڕینی بۆ هەمیشەیی.

ناوبراو تەمەنی 26 ساڵە و دەبێتە یەکەم گرێبەستی ژێر دەستی مایکل ئارتێتا. پابلۆ ماری بە هاتنی بە شێوەی خواستن بۆ ئارسیناڵ، بۆی دەبێتە سێیەم ساڵی لە دوای یەک بە خواستن یاری بکات، دوای جیرۆنا و ناک برێدای هۆڵەندی و دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا ئەوەش پێش پەیوەندیکردنی هەمیشەی بە فلامینگۆوە لە هاوینی ڕابردوو.

ئەم بەرگریکارە ئیسپانیە، پێشتریش  لە ساڵی 2016 لەگەڵ مان سیتی گرێبەستی واژۆ کرد، بەڵام هیچ یارییەکی ئەنجام نەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button