کوردستان
دەستەی راهێنەران و یاریزانانی دەربەندیخان سزادران
یاریگا –
دەستەی کارگێڕی دەربەندیخان بریاریدا بە سزادانی دەستەی هونەری و سەرجەم یاریزانانی تیپەکەی بەشدار لە خولی نایابی کوردستان.
دوای ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لە خولی نایابی کوردستان، دەستەی کارگێڕی دەربەندیخان لە کۆبوونەوەی خۆیاندا بریاریاندا بە سزادانی دەستەی راهێنەران و یاریزانانی تیپەکە، راهێنەر و هاوکارانی بە لێبڕینی سەدا 30 لە مووچەکەیان و یاریزانانیش بە لێبڕینی سەدا 20 لە مووچەی ئەم مانگەیان سزادەدرێن.
دەربەندیخان لە دوایین یاریی خۆیاندا 3 _ 1 بە پیشەسازی دۆڕان و پێشووتریش لە جامی هەرێمی کوردستان لە سەر دەستی کفری کرانە دەرەوەی پاڵەوانێتیەکە، لە خولی نایابی کوردستان خاوەن 19 خاڵن و لە ریزبەندی هەشتەمی خولەکە دێن.