ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی نیوكاسڵ V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی گەڕانەوەی جامی كاراباو نیوكاسڵ و ئارسیناڵ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای سەینت جەیمس پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە یاریی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو ئارسیناڵ میوانداری نیوكاسڵی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵی ئالێكساندەر ئیزاك و ئانتۆنی گۆردن لە بەرژەوەندی نیوكاسڵ كۆتایی هات.

ئارسیناڵ لە یاریی رابردوودا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە مانچێستەر سیتی بردەوە، ئەمشەویش پێوویستی بە سێ گۆڵە بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێتە یاریی كۆتایی.

نیوكاسڵ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە نێو یاریگای خۆیدا یارییەكە دەستپێدەكات و چانسی گەیشتنیان بە یاریی كۆتایی زیاترە.

لە یاریی كۆتاییدا براوەی نێوان نیوكاسڵ و ئارسیناڵ بەرامبەر براوەی نێوان لیڤەرپوول و تۆتنهام یاریی دەكات.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لە دوایی ماوەیەکی زۆر دابڕان نیک پۆپ گەڕاوەتەوە پێكهاتەی نیوكاسڵ یونایتد.

نیوكاسڵ بە بێ هەریەك لە هارڤی بارنس، كالۆم ویڵسن و جەمال لاسێلس رووبەرووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بە بێ بوكایۆ ساكا، گابریێل خێسوس، بێن وایت و تۆمیاسو رووبەرووی سیتی دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ

پۆپ

لێڤرامینتۆ، شار، بۆتمان، هاڵ

گویمارێش، تۆنالی، جۆیڵینتن

مێرفی، ئیزاك، گۆردن

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

لیویس سكیڵی، سالیبا، گابریێل، تیمبێر

ئۆدیگارد، پارتی، رایس

ترۆسارد، هاڤێرتز، نوانێری

بابەتی زیاتر

Back to top button